سەبزوار; کاسبکارێک کورد لەلایەن هێزەکانی ئینتزامی ئێران کوژراو

KMMK:

ڕۆژی هەینی 7 سەرماوەزی 2720ی کوردی، هاولاتیێک کورد بە ناوی “سیامەک کەریمی” کوری عوسمان و خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزەکانی ئینتزامی ئێرانەوە کوژراو.

بە پێی ڕاپۆرتەکە، لە کاتێکدا ئۆتۆمبێلەکەی بەتاڵ بووە و دەگەڕێتەوە بۆ سەقز، بە گۆمان ئەوەی کە باری قاچاخ لە ناو ئۆتۆمبێل دا هەیە، هێزەکانی ئینتزامی ئێران لە سەبزوار، لە ناوەڕاستی( ڕێگای فومن) کە پێشتر بۆسەیان بۆ نابوویەوە، بە ئامانجی کوشتن تەقەیان لە ئۆتۆمبێلەکەی کردووە و لە ئەنجامی تەقەکردنەکەدا ناوبراو گیانی لەدەستداوە.

جێگای ئاماژەیە، سیامەک کەریمی خێزاندارە و کچێکی تەمەن پێنج ساڵی هەیە بەناوی ئایسان.

بە گوێرەی هەواڵەکە لە زمانی خزمێکی سیامەکەوە پاش دوو ڕۆژ سەرگەردانی بنەماڵەکەی کە داوای تەرمی ناوبراویان کردووە و هەر جارە و ناونیشانی نەخۆشخانەیەکیان پێدابوون کاتێک دەیدۆزنەوە هەموو کەل و پەلەکەی تەنانەت کاتژمێرەکەی دەستی و موبایلەکەی و ئەنگوستیلەکەیشیان دزیووە و بێڕێزیشیان بە تەرمەکەی کردووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان