ئاگری دارستانەکانی هەورامان کوژانەوەی نییە و بۆ چەندەمین جار ئاگریان تێبەردرا

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە ماوەی حەوتەی ڕابردوو بەشێوەیەکی گوماناوی ئاگر لە دارستانەکانی هەورامان بەردەدرێت وهەرڕۆژە لە شوێنێکە وە سەرهەڵدەدا و کۆتایی پێ نایە.

ڕۆژی سێ شەممه‌ ڕێکەوتی ۲۹ی پووشپەڕی ۱۳۹٥ی هەتاوی ئاگرلە دارستانەکانی گوندی باینگان ناوچەی میر عەبدلی سەر بەشاری پاوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردرا.

کە تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە ئاگرکەوتنەوەکە بەردەوامە  و ڕووبەرێکی بەر چاو لە دارستانەکانی ئەم ناوچەیەی گرتوەتەوە

شایانی باسە كه‌ خەڵکی ژینگە دۆستی ناوچەی پاوە بەهانای ئاگرەکەوە چوون، بەهۆی زۆری ئاگری دارستانەکان داوایان لەچالاکانی ژینگە پارێزی کردووە کە بە هانایانەوە بچن.

ئاگرتێبەردانی گوندی باینگان وناۆچەی میرعەبدوولی لە حاڵەتێکدایە کە هێشتا ۱۲ کاتژمێر بەسەر کوژانەوەی ئاگری دارستانی گوندەکانی هێروێ، شەرەکان، نروێ دا تێنەپەڕیووە، کە لە ئاگرکەوتنەوەکەدا پترلە ۱٥۰۰ هێکتار لە دارستانەکانی ئەو دەڤەری کرد بە خەڵووز، بگرە دەیان جۆر لەئاژەڵ و باڵندە لەو ئاگرکەوتنەوەدا لەناوچوون.

وەک لە ڕاپۆرتە یەک لە دوای یەکەکانی سووتاندنی لەوەڕگەو دارستانەکانی کوردستان ئاماژەی پێدراوە وتەنانەت هێزەکانی حکوومەتیش بەڕاشکاوی باسی لێدەکەن کە سرووشتی کوردستان بووە بەحەشارگەی دژبەرانی حکوومەت، هەربەم بیانووەوە دیمۆگرافیای کوردستان گۆڕدراوەو لەهەموو ڕوویەکەوە خەسارێکی ژینگەیی مێژوویی وکارەساتاوی بەخۆیەوە بینیوە وچەشنی ژینۆسایدی ئیکۆلۆژی دێتە ئەژمار.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان