کرماشان: هاوڵاتییەک دەستبەسەر کـرا

KMMK:

دووشەممە 3ی سەرماوەزی 2720ی کوردی هاوڵاتییەک بە ناونی “ئانیسا جەعفەری مێهر” 27 ساڵ تەمەن، چالاکی کەلتووری و خەڵکی شائاباد سەر بە کرماشان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کـران.

بە گوێرەی هەواڵەکە، دەستبەسەری ئەم هاوڵاتییە لە ماڵەکەی خۆی هاتۆتە ئاراوە کە لەودا ڕایەدارانی حکوومی ماڵەکەیان پشکنیووە و کەلووپەلی تایبەتی وەکوو لۆپ تۆپ، تلەفوون و چەند کتێبان دەستبەسەردا گرتووە.
شیاوی باس کە ئەم چالاکە کەلتوورییە ڕۆژی شەممە 26ی سەرماوەزی 2719ی کوردی لە لایەن هێزە حکوومییەکانی ئێران دەستبەسەر کرابوو.

ئانیسا جەعفەری مێهر خوێندکاری قۆناغی کارناسی باڵای بواری زمان ناسی زانکۆی کوردستانە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هۆکاری دەستبەسەری و شوێنی ڕاگیرانی زانیارییەک بە دەستەوە نییە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە و بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە 237 هاوڵاتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـتان