سەقز: گیان لەدەست دانی کاسبکارێک بە هۆی راوەدوو نانی هێزی ئینتیزامیەکان

KMMK:

رۆژی پێنج شەممە 29ی خەزەڵوەری 2720ی کوردی، کاسبکارێکی کورد بە هۆی راوەدوونانی هێزی ئینتیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سەقز گیانی لەدەست دەدات.

شایانی باسە کە: ناوی ئەم کاسبکارە « یەحیا سامان»ە و خەڵکی شاری سەقزە.

بە پێی راپۆرتەکە، ناوبراو لە سەر جادەی شاری سەقز بۆ دیواندەرە هێزەکانی ئینتیزامی بە گومانی هەڵگرتنی باری نایاسایی دوای دەکەون و بەو هۆیەوە تووشی رووداو دەبێت و گیانی لەدەست دەدات.

هەروەها پاش روودانی رووداوەکە و پشکنینی تڕۆمبێلی ناوبراو لەلایەن ئەم هێزەوە بۆیان دەر دەکەوێت کە ناوبراو هیچ بارێکی نایاسایی پێ نابێت و تڕۆمبێلەکە بەتاڵە و بە بێ هۆکار بوونەتە هۆی گیان لەدەست دانی ئەم کاسبکارە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان