شــنۆ: کۆڵبەرێک کوژرا

KMMK:

چوارشەممە 28ی خەزەڵوەری2720ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناونیشانی” وەسیم فەردین زادە” کوڕی حسێن بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران لە ناوچەی سنووری شــنۆ گیانی خۆی لە دەست دا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو خێزاندار و خاوەنی منداڵێکە و خەڵکی گوندی” پیرۆت ئاوا” (پەرداوە) ی سەر بە شاری شــنۆیە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئامای کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە و بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە 66 کۆڵبەر و کاسبکار لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە کوژراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان