کرماشان: هاوڵاتییەک دەستبەسەر کرا

KMMK:

ڕۆژی شەممە 24ی خەزەڵوەری2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی” ئیرەج وەیسی” خەڵکی شاری پاوە سەر بە پارێزگای کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردســتان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران ـەوە دەستبەسەر کرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکان پاش دەستبەسەری ئەم هاوڵاتیییان بۆ شوێنێکی نادیار گواستەوە و تا ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو بە دەستەوە نییە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە232 هاوڵاتی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ـەوە دەستبەسەر کـراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان