کچێکی مێرمنداڵی خەڵکی سەقز خۆی کوشت

KMMK:

پێنجشەممە25ی خەزەڵوەری2720ی کوردی، پەریا عابدی(مازوارە) قوتابی17 ساڵ تەمەنی خەڵکی سەقز پەتی بۆ خۆی هەڵخست و کۆتایی بە ژیانی خۆی هــێنا.

پەریا عابدی قوتابی یەکێک لە خوێندنگا دواناوەنییەکانی شاری سەقزە و هۆکاری خۆی کوژی ئەم کچە مێرمنداڵە گرفت و کێشەی بنەماڵەیی باس لێکراوە.
کێشەی خاوخێزی، هەژاری و کێشەی ماڵی، یاسای هەڵاواردن و بێکاری کۆی هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژییەکانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. هەژاری ماڵی و کەم دەسەڵاتی بنەماڵەکان لە ئاست دابین کردنی ویستی مناڵەکانیان هۆکاری سەرەکی خۆکوژی منداڵان و مێرمنداڵانە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینیێەوە تا ئێستە و بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە 64 کەس لە ڕۆژهەڵاتی کوردســتان خۆیان کوشتووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان