بانە: برینداربووونی کۆلبەرێک

KMMK:
یەکشەممە 25ی خەزەڵوەری 2720ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی “نەجمەدین مورادی” خەڵکی گوندی “قولیاوا”ی سەر بە شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی کۆماریی ئیسلامیی ئێران لە سنووری “سەرتەزێنـ”ـی ئەو شارە، بە سەختی بریندار کرا.
بە پێی هەوالی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، بارودۆخی تەندروستیی ئەو کۆڵبەرە نالەبار ڕاگەیەندراوە و بۆ چارەسەری پزیشکی ناوبراو ڕەوانەی یەکێک لە ناوەندی دەرمانیی شاری بانە کراوە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێســتە بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە، بە تەقەی ڕاســتەوخۆی هێزە ســنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی کوردســــــتان 64 کۆڵبەرو کاسبکار کوژراون و 161 کۆڵبەر و کاسبکاریش بریــندار بوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـــتان