بانە; گیان لە دەستدانی کۆڵبەرێک

KMMK:

شەممە 17ی خەزەڵوەری 2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی ” خوسرەو شەریفی” کوڕی سابیڕ خەڵکی گوندی” ئوغوول” سەر بە شاری بانه کە بە هۆی بەرکەوتنی فیشەکی هێزە سنوورییەکان بە گرانی بریندار ببوو، لە نەخۆشخانەی” کەوسەر”ی شاری ســنە گیانی خۆی لە دەست دا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ئەم هاوڵاتییە لە گوندی”کێلە” له ســنووری بانە سەرقاڵی گواستنەوەی مسافیر بووه و کاتی تەقە لێکردنی لە لایەن هێزە چەکدارەکانی حکوومەت چەندد کۆڵبەری پێ بوو. ناوبراو بە هۆی تەقە فیشەک بەر سەری دەکەوێ و بە گرانی بریندار بووە و بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشانەی کەوسەر لە شاری ســنە دەگوازرێتەوە و بۆ ماوەی 10 ڕۆژ لە ژێر چاوەدێری وردی پزیشکیدا دەبێت.

ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە 18ی خەزەڵوەر، لە گوندی ئوغوول لە زێدی خۆی ئەسپەردەی خاک کـرا.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێســتە بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە، بە تەقەی ڕاســتەوخۆی هێزە ســنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی کوردســــــتان 64 کۆڵبەرو کاسبکار کوژراون و 160 کۆڵبەر و کاسبکاریش بریــندار بوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـــتان