ئازادی دوو زیندانی بە دانانی بارمتە لە زندان

KMMK:

هەینی9ی خەزەڵوەری2720ی کوردی، “مەنسوور شاربان” زیندانی سیاسی خەڵکی گوندی برایم ئاوا سەر بە شاری میاندواو، بە دانانی بارمتە لە زیندانی حکوومەت لە شاری بۆکان ئازاد کـرا.

ناوبراو زستانی 2718ی کوردی، هاوڕێ لە گەڵ سێ شارۆمەندی دیکە دەستبەسەر کرابوو. کە پاش چواردە مانگ دەستبەسەری و هەڵپەسێردراوی لە ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەت لە بۆکان بۆ زیندانی کۆماری ئیسلامی هەڵکەوتە لە هەمان شار ڕاگوازرابوو.

لە لایەکی دیکەوە” کەیهان شیرینی” 21 ساڵ تەمەن کوڕی ئەداک، کە ڕۆژی 10ی ڕەزبەری 2720ی کوردی هاوڕێ لە گەڵ هاوڵاتییەکی دیکە بە ناونیشانی ” بەهرام قاسمی” 35 ساڵ تەمەن کوڕی ساڵح لە گوندی مێراو سەر بە ژاوەرۆی ســنە دەستبەسەر کرابوو، پاش کۆتایی هاتنی قۆناغی لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

شیاوی باسە کە، ئەو تۆمەتەی دژ بەم کەسانە دەکار کراوە ” هاریکاری حیزبە کوردییەکانی دژبەری دەسەڵات”ی ئێران ـە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان