شارۆمەندێک لە هەورامان دەستبەسەر کرا

KMMK:

یەکشەمە 27ی رەزبەری 2720ی کوردی، شارۆمەندێکی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەورامان بە ناوی “موحسن سلێنی” لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

موحسن سلێنی 28 ساڵی تەمەنە و خەڵکی ئاوایی سلێنی سەر بە هەورامانی رۆژهەڵاتی کوردستانە.

بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، بنەماڵەی ناوبراو چەندین جار سەردانی بنکە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران یان کردووە بەڵام نەیانتوانیوە لە چارەنووسی کوڕەکەیان زانیارییەک دەست بخەن.

سەرەڕای تێپەڕبوونی زۆرتر لە سێ حەفە بە سەر دەستبەسەر کردنی ئەم شارۆمەندە، رێخراوە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هۆی گرتنی ناوبراویان دەرنەبڕیوە. جێگای ئاماژەیە قوڵبەست کردنی ئەم شارۆمەندەی هەورامان بە بێ بەڵگەی دادگاو بە ئەتک کردن و ئازار و لێدانەوە رووی داوە.

هەروەها لەم ماوەیەدا موحسن سلیمی لە ژێر لێپرسینەوە دابووەو مافی کەڵک وەرگرتن لە پارێزەری پێ نەدراوە.

بە سەرچاوە وەرگرتن لە ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە سەرەتای ساڵی زایینیەوە تا ئێستا و بە هەژمار کردنی ئەم حاڵەتەوە 202 کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی رۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان