Warning: "continue" targeting switch is equivalent to "break". Did you mean to use "continue 2"? in /customers/5/5/7/kmmk.info/httpd.www/ku/wp-content/plugins/telegram-for-wp/inc/Notifcaster.class.php on line 318 نوقم بوونی بنەماڵەیەکی پەنابەری سەردەشتی له کەناڵی مانش - كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان

نوقم بوونی بنەماڵەیەکی پەنابەری سەردەشتی له کەناڵی مانش

KMMK:

سێشەممە 6ی خەزەڵوەری 2720ی کوردی، بە هۆی نوقم بوونی گەمییەکی هەڵگری پەنابەران لە ئاوەکانی ناوبەری فەڕەنسا و بریتانیا پێنج ئەندامی بنەماڵەیەکی خەڵکی سەردەشت گیانیان لە دەست دا.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی مێدیاکانی وڵاتی فەڕەنسی بڵاویان کردۆتەوه، ئەم گەمییە سەرلە بەیانی سێشەممە لە ئاوەکانی کەناڵی مانش، ناوبەری فەڕەنسە و بریتانیا نوقم بووە کە دانیشتوانەکەی 27 پەنابەر بوون.

ناونیشانی ئەم بنەماڵەی خەڵکی سەردەشت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە گیانیان لە دەست داوە بە شێوەی خوارەوەیە؛

ڕەسووڵ ئێران نەژاد 35 ساڵ
شیوا محەممەد پەناهی35 ساڵ
ئانیتا ئێران نەژاد 9 ساڵ
ئارمین ئێران نەژاد 6 ساڵ
ئارتین ئێران نەژاد 15 مانگە

بە گوێرەی هەواڵەکان، تەرمی چوار ئەندامی ئەم بنەماڵە لە لایەن تیمەکانی پشکنین دۆزاوەتەوە و تا ئێستە ئارتینی مانگە نەدۆزراوەتەوە.

شیاوی باسە کە لە یەکساڵی ڕابردوو هاوڵاتیانێکی زۆر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناچار بوون وڵاتی خۆیان بەجێ بهێڵن و بۆ پەنابەری لە وڵاتانی ئەورووپی ناچار دەبن دۆخێکی قورسی ڕێڕەوی ئاوی و زەوینی هەڵبژێرن.
بارودۆخ و یاساگەلی قورسی وڵاتانی ئەورووپی بووە بەهۆی ئەوەی پەنابەران مەترسییەکانی ئەم ڕێڕەوانە بە گیان بکڕن و لەم ڕێگەیە تا ئێستە دەیان پەنابەر گیانی خۆیان لە دەست داوا.
کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەپاندنی دۆخی گرانی سیاسی و ئابووری لە سەر خەڵ و هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە بە هۆی ئەوەی ڕێژەیەکی بەرچاو لە خەڵک زێدی خۆیان چۆڵ بکەن و کوردستان بەجێ بهێڵن.

سیاسەتگەلی کۆلۆنیالیستی و دژە مرۆییانەی حکوومەتی ئێران هۆکاری سەرەکی کۆچبەری خەڵکە، ئەو دۆخەی ڕۆژ لە گەڵ ڕۆژ قورستر دەبێ و بێ هیوایەکی ڕووت کۆمەڵگای داگیر کردووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان