پیرانشار: هاوڵاتیەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

KMMK:

ڕۆژی سێشەممە 6ی خەزەڵوەری2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونی ” جەماڵ دوورباش” تەمەن نێزیک بە 40 ساڵ، خەڵکی گوندی کانی باخ بەشی لاجانی شاری پیرانشار، پیشە شوان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە گوێرەی هەواڵەکە ئەم هاوڵاتییە لە کاتێکدا لە گوندی سینگانی سەر بە شاری شــنۆ شوان بووە بە هۆی دەست کورتی و هەژاری لە ناو یەکێک لە باخەکانی گوندی ئاسناوێی ئەو شارە پەتی بۆ خۆی هەڵخستووە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نۆێی زاینییەوە تا ئێستە بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە 59 هاوڵاتی بە ژن و پیاوەوە لە ڕێی خۆسوتاندن یان خۆهەڵواسینەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان