حوکمی ئێعدامی زیندانییەک لە ئەلیگودەرز جێبەجێ کرا

KMMK:

دووشەممە 5ی خەزەڵوەری ‌2720ی کوردی، حوکمی لەسێدارەدانی پەیمان سەفایی 34ساڵ تەمەن خەلکی لۆڕستان لە زیندانی ئەلیگودەرز جێبەجێ کرا.
ئەم زیندانیە پێشوتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپێندرا بوو.
ناوبراو بە تۆمەتی هەلگرتنی 75 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ لە زینداندا بوو و لە دادگایی ئێنقلابی حکومەتی ئێران بە سێدارە عدام مەحکوم کرا بوو.
ناوبراو لە لێپرسینەوەکانیدا ڕایگەیاندووە کە شۆفیر بووە و ئەم مادە هۆشبەرانە پێوەندی هی ئەو نییە و خاوەنەکەی کەسێکی ترە، کە لە ماشێنی پەیمان سەفاییدا شاردبویەوە.
ئەو کەسەی کە پەیمان ناوی لێ دەبات و دەڵێت کە خاوەنی سەرەکی ئەو مادەیە، هاوکات لەگەل پەیمان دەسبەسەرکرا و لەو کاتەدا ئەویش لە ناو ماشینەکە بوو بەڵام بە 18ساڵ زیندان مەحکوم کراوە.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاییینیەوە تا ئیستە بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە 33 کەس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئێعدام کران.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان