ئاگرتێبەردانی لێڕەوارو لەوەڕگەکان و لە ناوبردنی سەرچاوە سرووشتییەکان؛ دەسپێشخەرییەکی تۆڵە ئەستێنانەو ئەمنی یان ژینۆسایدی ئیکۆلۆژیکە؟

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: کۆمیتەگەلی گەنجان وژنانی پلاتفۆڕمی یارسان ئاگرتێبەردانی دارستان ولەوەڕگەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لەڕاگەیەندراوێکدا مەحکووم کرد.

دەقی ئەو ڕاگەیەندراوە کەبەدەستی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، بەم شێوەیە

بەپێی ڕێژەی هەرە زۆری ئاماری ئاگرکەوتنەوە لە لەوەڕگەو دارستان وکوێستانەکانی زاگرۆس(ڕۆژهەڵاتی کوردستان)بەبەراوەرد لەگەڵ دەڤەرە گەرم وووشکەکانی ناوەندیی جوگرافیای ئێران،شیمانەی بەئەنقەست بوونی ئەم ڕووداوانە دەکات بەڕاستی وهەروەها خەمساردی داموودەزگا حکوومییەکان وتەنانەت هەندێ جاریش بەربەست دانانی دامەزراوەگالی چەکدار لە هەوڵ ودەسپێشخەری خۆڕسکی خەڵک لەهەمبەر دامرکاندنەوەی ئاگرەکان، ئامانجداربوونی نییەت خراپی حکوومەت دەخاتەڕوو.

 

هۆکارەکانی ئەم هەوڵە دوژمنکارانەی حکوومەت لەچەندد ڕەهەندێکدا خۆ دەبیننەوە

ئەمن کردنی ناوچەکە؛هۆکارێک کە دواتیبەهەڵە، ئامانجی سەرەکی کۆماری ئیسلامی لە جێبەجێ کردنی ئەم دیاردە نەشیاوانە دێتە ئەژمار،کەئەم ئەنجامگیرییە تەنانەت بەشێوەی زارەکی لەزمانی بەڕێوەبەرانی ئەم جینایەتانە(سپای پاسداران)دەبیسترێ وهەوڵ دەدرێ بەم پاساوە کە بکەرانی تێکدانی ئاسایش وئەمنی دەڤەرەکە،لە پەستۆی ڕووەکە سرووشتییەکان، دەست دەدەنە چالاکی تێکدەرانەوە،بیروڕای گشتی بەرەو لاڕێداببەن  وئاگرتێبەردانی لەوەڕگەکان بە هەولێکی بەرگریکارانە بەمەبەستی بنیادنانی ئاسایشی ناوچەکە بهاوێنە بیروبڕوای گشتی خەڵکەوە

بەدواداچوونی ئەم ڕووداوانە لە سۆنگەی زەمەنی وشوێنەوە لەسەرئەو هەوڵانەی کەلە ئاراستەی ئەم چەشناوچەنییەوە بەئەنجام گەیشتووە  پشتڕاست دەکاتوە

پێوەندی ئەم چەشنە جینایەتە ژینگە خۆجێیانە لەگەڵ پاکتاوکردنی کولتووری

بەڕوانینی قوڵ لەسەرئەم کارەساتانە بەتایبەتی وهەروەها بەچنین وکەڵکەکردنی لەتەنیشت دیکەی دەسپێشخەرییە ئەمانج دارەکانی حکوومت لە ناوچەکە، بۆوێنە لێدانی بەنداوی هەڵنەسەنگێندراو بەبێ لەبەرچاوگرتنی دواهاتە ژینگەیی وکولتوورییەکانی،کوشتنی کۆڵبەرەکان وگواستنەوەی بەرهەمە ناوچەیی ولۆکاڵییەکان بۆشارە ناوەندییەکان وتەرخان نەکردنی داهاتە بەرهەمهاتووەکان لە ماتەوزەگەلی هەریمی ناوچە کوردنشینەکان وەکوو سامانێکی ژێرخانی ئابووری وئاوەدانکردنەوە لەناوخۆی کوردستان(گەشەی شارە پیشەسازییەکانی ئەراک، کەرەج،ساوە،ئیسفەهان،کرمان،یەزد وهتد….کەهەموویان لە ناوچە وویشک وقاقڕ وبیابانییەکانن ولەڕوانگەی سەرچاوەی سرووشتییەوە بەبەراوەرد لەکەڵ ناوجە بەپیت وبەرەکەتەکانی زاگرۆس  لەئاستێکی هەرە خواردان، ڕاستینەی بابەتەکە پشتڕاست دەکاتەوە؛لەبەرانبەردا گەشە ئیشەسازی شارە ناوەندییەکانی ئێران، شارۆچکەی پیشەیی کرماشانتەژییە لە کومپانیگەلی بڵاوکەرەوەی بەرهەمەکانی شارەکانی ناوەندە، هەروەها لەشائاباد تەنیا  کومپانیای قەندی ڕەزاخانی سازکراوە،لەشارۆچکەی پیشەیی کرەند(داڵاهۆ)پاش تێپەڕینی چەندد دەیە لەئاوەدان کردنەوەی تەنیا چەندد دارتێلەی کارەبا بەرچاو دەکەوێ و…) دەتوانی گرنگی ئەم بابەتە بخەیتەڕوو کەهەموو ئەم دەسپێشخەریانە لەلایەن چینی دەسەڵاتدارەوە بەمەبەستی لەناوبردنی هێزی ئابووری خۆجێییەکانی دەڤەرەکە بۆبەڕێوەبردنی خۆیان ولەناوبردنی پوتانسییەلە ئابوورییەکانی ناوچەکوردنشینەکان وبەتایبەت ئەو کۆمەڵگایانەی کە توانیویانە بەبێ پشتیوانی دەوڵەت وناوەند بەکەڵک وەرگرتن لە پوتانسییەلەکانیان لەهەرێمی خۆیاندا ژینێکی سەربەست وسەربەخۆیان هەبێ،دێتە ئاراوە بۆئەوەی ناچاریان بکات زێدی خۆیان بەجێ بهێڵن وبکەونە بن دەست ودەسەڵاتی سیستەمی کۆیلە دارانەی کاپیتالیزمەوە،ڕۆحی ئازادی وبەرخودانیان لێ وەربگرێتەوە و ڕام ،دەسەڵێن وگرێداراوی خۆی باریان بێنێ ولەکۆتاییدا بگات بەئامانجەکانی خۆی واتە  لەبیرکردنی شوناس وئاسمیلاسیۆنی کولتووری ئەمەیش بەواتا ڕوونەکەی پاکتاوکردنی کولتوورییە.

 

کۆمەڵگای یارسان بەتایبەتی، بەهۆی هەبوونی کولتوورێکی تێکەڵاو بە ئیکۆسیستەمی خۆیانەوە وڕۆحییەتی ئازادیخواز،بەردەوام بووە بەقەڵغانی ئەم چەشنە یەکدەست کردنە(وێکچوون)لەلایەن چینی دەسەڵاتدارو بەتایبەتی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی،هەڵبەت بە تێگەیشتنی هاوکات وخێرا،زۆربەی ئەم پیلانانە مایەپووچ بوونەتەوە کەدەتوانی ڕاگەیەندراو بەیانییە وهۆشدارییە پاراستنیەکانی ژینگەپارێزی ڕێبەرانی ئایینی کۆمەڵگای یارسان وداواکاری وهۆشدارییەکانیان بەگەنجەکانیان بۆ بەرنگاری لەبەرانبەر گوشارە مەترسیدارەکان وبەجێنەهێشتنی هەرێمی خۆیان وهەروەها دژکردەوە جۆراوجۆرەکانی ڕێخراوە مەدەنییەکانی یارسان لەکۆی ئەو هەوڵە بەکەڵکانە بخەیتە بەرچاو؛ بەڵام زەبرگەلێکی قەرەبوونەکەریش هەم لەڕوانگەی کولتووری وهەمیش ئیکۆلۆژیک لە سەپاندنی ئەم دیاردانە بەرچاو دەکەون کە ئاماژەی پێ دەدەین؛نەبوونی ئەنجوومەن وڕێخراوەیەکی سەربەخۆ وه.

 

ەڵقووڵاو لە ڕۆحییەتی مافخواز و ستەم شکێنڵنەی ئایینی یاری لەکۆمەڵگای یارسان وهەروەها گوشاری قورسی چینی دەسەڵاتدار وبەتایبەت وەزارەتی ئیتلاعات لەسەر قەوارەی سوونەتی ڕێبەرایەتی کۆمەڵگای یارسان بەمەبەستی لاوازکردنی هێزی بەکۆمەڵی کۆمەڵگا وکەڵک نابەجێی لەکەسایەتییە ئایینییەکان بۆبەلاڕێدابردنی ڕای گشتی.

 

بەم پێیە پلاتفۆڕمی یارسان هاوکات لەگەڵ مەحکووم کردنی ئاگرکەوتنەوەی ئەم دواییەی داڵاهۆ کەبەزۆری دووپاتبوویەتەوە  گورزوەشاندنەکانی دیکەی لەم چەشنەی کۆماری ئیسلامی بەرانبەر بەکۆمەڵگای یارسان وبەتایبەت ژنان وگەنجانی یاری داوایان لێ دەکات بەهاتنە ناو ڕیزی خەبات وبەرنگاری بۆپووچەڵ کردنەوەی ئەم چەشنە چەواشەکاری چەندایەتی ومەترسییەکانی کارەساتەکان بەگوێی هەمووان بگەیەنن.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان