هەڵپەسێردراوی چارەنووسی زیندانییەکی سیاسی و ئازادی کەسێکی دیکە بە دانانی بارمتە

KMMK:

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، “شاریار پوورعەلی” هاوڵاتی خەڵکی ورمێ کە ڕەزبەری2720ی کوردی دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بامتە بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.

شاریار پوورعەلی کوڕی ئەسفەندیار، خەڵکی دیزەجی مەرگەوەری ورمێ سەرەتای ڕەزبەری 2720ی کوردی بە هۆکاری نادیار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێڕانەوە لە شاری ورمێ دستبەسەر کرابوو.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەمەڕ ئەو توانانەێ خڕاونەتە پاڵی بە دەستەوە نییە.

شیاوی باسە کە ئەم هاوڵاتییە جارێکی تر لە 25ی خەزەڵوەری 2720ی کوردی لە کاتی کۆڵبەری لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و پاش چەندد ڕۆژ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
لە ڕاپۆرتێکی دیکەدا هاتووە کە زیندانی سیاسی سەید محەممەد حسێنی خەڵکی نەغەدە کە ماوەی 33 مانگ لە دەستبەسەری ناوبراو تێپەربووە، هەڕوەها بە شێوەی هەڵپەسێردراو ماوەتەوە.
ئەم زیندانییە سیاسییە پووشپەڕی ئەمساڵ بە تۆمەتی محاربە لە دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێران لە شاری مەهاباد بە سەرۆکایەتی دادوەر غوڵامی محاکمە کرا.
ناوبرا ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردستانیە ئوپوزیسیۆنەکانی حکوومەتی ئێران بووە و پاش گەڕانەوەی بۆ ئێران لە 19ی بەفرانباری 2717ی کوردی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتەوە دەستبەستەر و لەو کاتەوە تا ئێستە لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری نەغەدە بە شێوەی هەڵپەسێردراوی ماوە و لە مافی هەرچەشنە مەرەخەسییەک بێبەری بووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان