سەقز: هاوڵاتییەک دەستبەسەر کرا

KMMK:

چوارشەممە 31ی ڕەزبەری2720ی کوردی، هاوڵاتیەک بە ناوی “حەسەن قادرنەژاد” خەڵکی شاری سەقز، خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی ئەم هاوڵاتییەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستەوە.

سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم هاوڵاتییە و سەردانی ئەوان بۆ سەرچاوە و دامەزراوە ئەمنییەکان هێشتا چارەنووس و شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی پێوەی لکێنراون، نەزانراوە.

بە پێی داتاکانی ناوەدی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە 197 هاوڵاتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران ـەوە دەستبەسەر کرا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان