ورمێ؛ گواستنەوەی دەستبەسەر کراوێک لە ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بۆ زیندان

KMMK:

چوارشەمە 23ی رەزبەری 2720ی کوردی، گەنجێکی 30 ساڵە بە ناو «سیاوەش جەوان» خەڵکی ورمێ لە دوای تەواوبوونی لێپرسینەوە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ، بۆ زیندای حکوومەت لەوشارە گوازرایەوە.
جێگای ئاماژەیە، ئەم شارۆمەندە هاوکات لەگەڵ “بێهزاد تەڵایی” کە پێشتر لە لایەن کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانەوە هەواڵێک لە سەری بڵاو کرا بوویەوە لە رۆژی 10ی ئەم مانگە لە لایەن هێزە ئەمنیێەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ ناوەندی ئیدارەی ئیتلاعات گواسترابوونەوە.
بە پێی زانیارییەکان، ئەم هاوڵاتییە کە باوەڕمەندی ئیسلامەو پەیڕەوی مەزەبی سۆنییە بە تۆمەتی بەشداری لە گرووپە سەلەفییەکان دەستبەسەر و لێپرسینەوەی لێ کراوە.
بە پێی داتاکانی کۆکراوەی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لەسەرەتای ساڵی نوێی زایینیەوە تا ئێستا و بە هەژمار کردنی ئەم حاڵەتەوە 195 شارۆمەندی رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان