ورمێ; ڕاگواستنی چالاکێکی ئایینی بۆ زیندان

‌KMMK:

پێنجشەممە 24ی ڕەزبەری 2720ی کوردی، چالاکێکی ئایینی(بیروباوەڕی) بە ناونیشانی”عەبدولعەزیز حەیدەرپوور” 37 ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی کارێزـی بەشی ئەنزەل سەر بە شاری ورمێ پاش کۆتایی هاتنی لێپرسینەوە لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ زیندانی ناوەندی حکوومەت لەم شارە گوازرایەوە.

شیاوی باسە کە ئەم چالاکە ئایینییە نێزیک بە دوو مانگ بەرێ بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی بە تۆمەتی پڕووپاگەندە بۆ گرووپە بیروباوەڕییەکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە 192 هاوڵاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان