ســنە: ئەفشار فەتحی بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندان کرا

KMMK:

شەممە 19ی ڕەزبەری 2720ی کوردی، ” ئەفشار فەتحی” خەڵکی گوندی تەنگیسەر بەشی سیروان سەر بە سنە بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندان کرا.
ئەفشار فەتحی لە 20ی ڕەشەمەی 2718ی کورد بە دانانی بارمتەی500 ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کـرا.

ناوبراو لە خەرمانانی ساڵی 2719ی کوردی، لە لقی یەکی دادگای ئینقلابی حکوومەت لە سـئنە بە تۆمەتگەلێکی وەکوو” ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە ئوپوزیسیۆنەکانی کوردی دژبەری دەسەڵات و پڕوپاگەندە دژ بە دەسەڵات” سەرجەم بە 6 ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.
لە کۆتاییدا ئەفشار فەتحی لە دادگای پێداچوونەوە بە تۆمەتی” هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی” پەڕییەوە و لە بریتی تۆمەتی” پڕوپاگەندە دژ بە دەسەڵات” بە ساڵێک زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان