هەورامان: برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری تەتە

KMMK:

بە پێی ڕاپۆرتێ کە لە ڕۆژی 18ی ڕەزبەری 2720ی کوردی بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی نۆدشە بە ناوی ” ئەسعەد نۆدشەیی” حەتووی بەرێ بە تەقەی ساچمەیی تاپڕ بریندار بووە.

بە گوێرەی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری تەتەی هەورامان بە چەکی تاپڕ تەقەیان لە گرووپێک کۆڵبەر کرد و لە ئەنجامدا ئەسعەد نۆدشەیی چەندد ساچمەی بەرکەوتووە و بریندار کرا.

شیاوی باسە ناوبراو پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە و لە ماوەی چارەسەر پزیشکی بۆ ماوەی حەوتوویەک ئەوڕۆ 18ی ڕەزبەر لە نەخۆشخانە مەرەخەس و بۆ ماڵەوە گەڕایەوە.
پێویستە ئاشکرا بکرێت کە هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە جلی مەدەنییەوە دەچنە ڕێڕەوی ئەم کۆڵبەرانە و تەقەیان لێکردوون.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە 145 کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات و باشوور و باکووری کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیا بریندار بوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان