نووسینگەی پارێزەرێکی مافناس بە بۆنەی هەڵنەواسینی وێنەی خامنەیی داخرا

KMMK:

شەممە 12ی ڕەزبەری2720ی کوردی، نووسینگەی پارێزەرێکی مافناس و ڕاوێژکاری خانووبەرەی چاڵاکێکی مەدەنی بە ناوی” موختار زارعی” خەڵکی سنە لە لایەن هێزەکانی بەناو” اماکن”ی حکوومەت لەو شارە داخرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە: هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا لە ژێر ناوی ئەماکن پلۆمپ کردنی شوێنی کاری ئەم چالاکە مەدەنییە ناسراوەی خەڵکی سنەیان بە هەڵنەواسینی وێنەکانی خومەینی و خامنەییەوە بەستەوە و کردووە بە بیانوو، چونکوو هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا پێشووتر هۆشداریان بە ناوبراو دابوو کە دەبێ وێنەی ئەو دوو کەسە لە شوێنی کارەکەی هەڵبواسێ بەڵام لە گەڵ دژایەتی بەڕێز موختار زارعی ڕووبەڕوو ببوونەوە.

ناوبڕاو چەندد جاری دیکەیش بە بیانووی جۆراوجۆر کەوتبوویه بەر لێپرسینەە و دەستبەسەری.

دواین دەستبەسەر کردنی 30ی پووشپەڕی2718ی کوردی، بە تۆمەتی سووکایەتی بەڕێبەر و پڕوپاگەندە دژی دەسەڵات بووە.

ئەم چالاکی مەدەنییە لە ساڵی 2718ی کوردی، لە نامەیەی ڕەخنەئامێز بۆ ڕێبەر لە سەر گرنگی چاکسازی لە شێواز و سیاسەتەکانی بە مەبەستی دامەزراندنی دیمۆکڕاسی جەختی کردبوویەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان