پیرانشار: دەستبەسەری و بێخەبەری لە چارەنووسی یەک هاوڵاتی

KMMK:
یەکشەممە 31 خەرمانانی 2720 کوردی، “سەردار مینەپور” کوڕی حسێن، 25 ساڵ تەمەن، خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە: ناوبراو بەبێ فەرمانی دادوەری و بە هۆکاری “هاوکاری کردنی حیزبە کوردستانیەکانی دژبەرەی کۆماری ئیسلامی” دەستبەسەر و بۆ شوێنکی نادیار ڕاگوێزراوە.

لەو دەمەوە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، سەرەڕای بە دواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی بۆ ناوەندی دادوەری و ئەمنییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی، هێشتا زانیارییەکی لەبارەی شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو دەرنەکەوتووە.

بە پێ داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە 175 هاوڵاتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

کۆمەڵەی مافی مڕۆڤی کوردستان‌