کرماشان: هاوڵاتییەک ڕەوانەی زیندان کرا

KMMK:

یەکشەممە31ی خەرمانانی 2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی “ئەرسەلان هیدایەتی” خەڵکی شاری قوروە” بۆ زیندانی حکوومەت لە کرماشان گوازرایەوە.

بە گوێرەی هەواڵەکە؛ ئەرسەلان هیدایەتی پێشووتر ڕۆژی هەینی 15ی پووشپەڕی 2718ی کوردی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاش کۆتایی هاتنی لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ناوبراو لە دۆسیەیەکی هاوبەشی دیکە، لە ڕێکەوتی ڕەشەممەی2718ی کوردی، لە لقی دووی دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کرماشان، بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژ بە دەسەڵات و پێکهێنانی گرووپێک بۆ تێکدانی ئاسایشی گشتی” محاکمە کران. لە کۆتاییدا حوکمی مەحکووم بوونی هاوبەشی ئەرسەلان هەدایەتی و سێ هاوڵاتی دیکە لە لقی 18ی دادگای پێداچوونەوەی حکوومەت لە کرماشان بە 4 مانگ زیندانی تەعزیری گۆڕدرا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـتان