سەلاسی باوەجانی: ڕووداوی کاری برینداربوونی دوو کرێکاری لێکەوتەوە

KMMK:

پێنجشەممە 27ی خەرمانانی 2720ی کوردی، لە بازاڕچەی سنووری” شێخ سلە” هەڵکەوتوو لە سەلاسی باوەجانی لە پارێزگای کرماشان دوو کرێکار لە کاتی داگرتنی بار بریندار بوون.

بە گوێرەی هەواڵەکە، دوو کرێکاری گەنج لە کاتی داگرتنی باری ترۆمبیلێکی بارهەڵگر کە هەڵگری ” الیاف فشردە” بووە تووشی کارەسات دەبن و بار دەکەوێت بەسەریاندا کە دەبێتە هۆی بریندار بوونیان.

شیاوی باسە کە ئەم دوو کرێکارە گەنجە خەڵکی گوندی ” گەزنە”ی سەر بە سەلاسی باواجانین کە ناونیشانیان تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ئاشکرا نەکراوە.

کرێکارە بریندارەکان بۆ چارەسەری دەرمانی بۆ یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سەلاسی باوەجانی گوازرانەوە.جێی باسکردنە کە، بە هۆی هەژاری و بێکاری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەنجانی کورد بۆ دابینکردنی تێچووی ژیان ناچارن بە کارکردن لە بازاڕچە سنوورییەکان و بە گشتی کۆڵبەرین.

لەم نێوە بوومەلەرزە بەرکەوتووانی چەندد ساڵی بەرێ له ناوچەی سەلاسی باوەجانی و کرماشان هۆکارەکەی جیدیتر کردەوە و گەنجانێکی زێدەتر بێکار بوون و ڕوویان لە کارە قورسە وەرزییەکان کرد، لەم حاڵەتە خاوەنکارە هەلپەرستەکانیش بە هۆی وەرزی بوونی کارگەلێکی وەکوو داگرتنی بار لە بازاڕچە سنوورییەکان، لە دابین کردنی کەرەستەی پاراستن و تەئمینی کرێکاران خۆ دەبوێرن کە بە گشتی کرێکاران، خەساری گیانی قەرەبوو نەکراوەیان بەردەکەوێ.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان