نەتەوە یەکگرتووەکان: دەوڵەتی تورکیا لە باکووری سوریا(ڕۆژاوای کوردستان) تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجام داوە

KMMK:

سێشەممە 15ی سێپتەمبەری2020، کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوەی ڕێکخراویی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەمبەر سووریا ڕاپۆرتی دەورەیی خۆی سەبارەت بە سووریا بڵاوکردەوە. ئەم کۆمیسۆنە لە ڕاپۆرتەکەیدا بە ئاشکرا هەوڵەکانی تورکیایی داوەتە بەر ڕەخنە و ڕایگەیاندووە کە تورکیا و هێزە گرێدراوەکانی ئەم ووڵاتە لە باکووری سووریا و ڕۆژاوای کوردستان بە شێوازێکی سیستەمانە خەڵکی ناوچە داگیرکراوەکان ئەشکەنجە و دەستدرێژی دەکەنە سەریان و تاڵانیان دەکەن.

لەم ڕاپۆرتە 25 لاپەڕەییە پەرژاوەتە سەر تیرۆر، توندوتیژی جنسی و ڕەگەزی دژ بە ژنان و کچان، تاڵان و دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی تاکەکەسی و ئەشکەنجەی خەڵکی سڤیل لە لایەن دەوڵەتی تورکیا و هێزە گرێدراوەکانییەوە.

لە بەشێک لەم ڕاپۆرتە کە بۆ ڕۆژاوای کوردستان و باکووری سووریا تەرخان کراوە، بە تاوانی شەڕ، بارمتەگرتن، ڕووبەڕووبوونەوەی بێ بەزەییانە و ئەشکەنجە و دەسترێژی جنسی هاوڵاتیان لە لایەن هێزە داگیرکەرەکانی تورکیا ئاماژە دراوە. ئەم ڕاپۆرتە ئاماژە دەکات کە ڕێژەیەکی زۆر لە خەڵکی سڤیل لە ڕێی تەقینەوەی گەورەی سازکراو و هەروەها لە ڕەوتی بۆردمان و هێرشی ساروخی کوژراون و بریندار بوون.

لەم ڕاپۆرتە ڕۆڵی تورکیای لە تاوان دژ بە کوردان بەرجەستە کردۆتەوە و دەوڵەتی تورکیای بە داگیرکەر ناوبردووە کە کوردەکانیان لە زێدی خۆیان وەدەر ناوە، دەیان کوژن و ئەشکەنجەیان دەکەن و دەستدرێژی و تاڵانیان دەکەن.

لەم ڕاپۆرتە ئاماژە دراوە کە دەوڵەتی تورکیا بەکەڵک وەرگرتن لە ناوەندی مافی مرۆڤ(IHH) ئامانجە سیاسیی و چەکدارییەکانی خۆی پێڕەو دەکات و ماڵی هاوڵاتیان داگیر دەکات و دەیان کاتە بارەگای چەکداری و ئاینیی. لە ڕاپۆرتێکدا لەم پێوەندییە ماڵپەڕی شپیگێلی ئاڵمان لە گەڵ بنەماڵەیەکی پەنابەری کورد دیمانەیەکی بە ئەنجام گەیاندووە و لە گەڵ ئەوان لە پێوەندی لە گەڵ کردنەوەی قوتابخانەیەکی قورعان لە شاری سرێکانی کە لە لایەن عەبدوڵڵا ئارین قایمقامی پارێزگای ئورفا نوێنەری ئەردوغان، دەپرسێ: ئەوان ڕایدەگەیەنن کە ئەمە ماڵی ئەوانە کە لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی2019 لە لایەن میلیشیاکانی یەکگرتوو لە گەڵ تورکیا دەستی بەسەرداگیرا.
ڕاپۆرتەگەلێکی تایبەت بەو جینایەتانەی لە لایەن هێزەکانی”ئەرتەشی نەتەوەیی سووریا” هاوپەیمانی تورکیا لە هەڵکشاندایە. سەرەتا ئەم گومانە هەبوو کە هەڵسووکەوتی تاوانبارانەی باندی لێک جیاواز لە پشتەوەی ئەم ڕووداوەوەیە. بەڵام هەنووکە بۆ یەکەمجار ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەوڵەتی تورکیا و ئەم هێزە هاوپەیمانانەی بە شێوەی هاوبەش بە بەرپرسیاری ئەم جینایەتانە دەزانێ و ڕایدەگەیەنێ کە ئەم ناوچانە لە لایەن تورکیاوە داگیرکراون، زۆرینەی ئەم جینایەتانە کرداری جیاواز نین، بەڵکوو بەڵگەی شێوازێکی ” سیستەمانە” و ” هاوئاهەنگن” کە لە لایەن تورکیا و ئەم گرووپانە ئەنجام دەدرێن.
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان تورکیا بە بەرپرسیاری ئەم جینایەتانە کە هاوپەیمانی تورکیان لە باکوور سووریا و ڕۆژاوای کوردستان بە شێوەی خوارەوە دەخاتە بەرچاو.
تاڵان کردن: سامان وەکوو پارە، مەکینەی بەرهەمهێنەری کارەبا، درگا و پەنجەرەی ماڵی کوردەکان دەدزن.
لە شارەکانی عەفرین و سرێکانی زۆرینەی بنەماڵەی کوردن ماڵەکانیان دەستی بەسەردا گیراوە و بۆ خۆیان ئاوارە بوون.
دەستبەسەری و ئەشکەنجەی هاوڵاتیانی کورد لە لایەن هێزەکانی ناسراو بە ” ئەرتەشی نەتەوەیی سووریا” بە ئامادە بوونی ئەفسەرانی تورک.
هەڕەشە لە هاوڵاتیانی کوردی ئێزدی و گوشار خستنەسەریان بۆ گۆڕینی ئایین و موسوڵمان بوون، ئەم حاڵەتە سەبارەت بە ژنان لە ئاستێکی بانتردایە.
دەستدرێژی: ژنان و کچان لە کاتی هێرشەکان لە لایەن هێزەکانی ئەرتەشی نەتەوەیی سووریا و دیکەی گرووپە جیهادییەکانی گرێدراوی تورکیا بە شێوەی بەردەوام دەستدرێژیان کراوتە سەر. تەنانەت پیاوانیان ناچار بە دیتنی ئەم جینایەتە کردووە.
دزینی و تێکدانی ئاسەوارە مێژووییەکانی جیهان: ئەم هێزانە کەلووپەل و ئاسەوارە کەلتوورییەکان وەکوو بەردەکان و موزایکە بەنرخەکان لە ماڵپەڕی هلنسکی کایرووس و لە مەزارگەی هیتیت عەین دارایان دزی. وێنە ئاسمانییەکان باس لەوە دەکەن کە هەردوو شوێنەکە لە ساڵەکانی 2019 و 2020 بە بۆڵدزێر ڕووخێنراون.
سووکایەتی بە شوێنە ئاینییەکان: چەندد ئیمامزادە و گۆڕی ئێزدیەکانیان تاڵان و ڕووخاندووە.
لەم ڕاپۆرتە، ڕێکخراوی نەتەوەی یەکگرتووەکان ئاشکرا و ڕوون ڕایدەگەیەنێ کە تورکیا بە بەرپرسیاری ئەم جینایەتی هاوپەیمانی خۆی دەزانێ و بە ئاماژە بە یاسای نێودەوڵەتی لە وشەی داگیرکردنی خاک کەڵکی وەرگرتووە. ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕوونی دەکاتەوە کە تورکیای وەکوو هێزێکی داگیرکەر لە باکووری سووریا ناسیووە و ڕایدەگەیەنێ کە بە پێی بەڵێنەکانی تایبەت بەوە لە یاسای نێودەوڵەتی بەرپرسیارەتی ئەمنی و ژیانی خەڵک لە خاکە داگیرکراوەکان دەگەڕێنێتەو بۆ دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و ئەم وڵاتە بە بەرپرسی ئەم جینایەتانە دەزانێ.
ئەم ڕاپۆرتە لە درێژەدا دەڵێ کە تورکیا تووشی جینایەتی جەنگی بووە، لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە هاوڵاتیانی سووری کە لە لایەن “سپای نەتەوەیی سووریا”وە دەستبەسەر کراون لە لایەن ئەرتەشی تورکیاوە بۆ تورکیا گوازراونەتەوە و بە پێی یاساکانی تورکیا لەوێ مەحکووم کراون. ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەم هەوڵە بە نایاسایی و جینایەت دەنرخێنێ.
کومسیۆنی لێکۆڵینەوەی سەربەخۆی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە سووریا لە ساڵی 2011 هەر شەش مانگ جارێک ئەنجامی هەژێنەری خۆی لە پێوەندی لە گەڵ جینایەتی تورکیا و هێزە گرێدراوەکانی ئەم ووڵات و هەروەها گرووپەکانی دیکەی تێوەگلاو لە شەڕی ناوخۆیی سووریا بڵاودەکاتەوە.

ئەم ڕاپۆرتانە لە دەورەکانی پێشوو تەرمیزی لەسەر تاوانەکانی حکوومەتی سووریا بوو دواتر جینایەتی گرووپەکانی چەکدار، پاشان جینایەتی میلیشیا تیرۆریستیەکانی “دەوڵەتی ئیسلامی” بەڵگەمەند و بە ڕاپۆرت دەکرد.
بەڵام هەنووکە تورکیا جێگری ئەم گرووپانە بووە و دەست دەداتە جینایەتی جەنگی و جینایەت دژی مرۆڤایەتی. حکوومەتی تورکیا ناۆچەگەلێک لە ڕۆژاوای کوردستان( عەفرین) لە ساڵی 2018 و سرێکانی و گرێ سپی لە پاییزی 2019 داگیر کردووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان