کۆڵبەرێک لە سنووری بانە بریندار کرا

KMMK:

یەکشەمە 23ی خەرمانانی 2720ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی «بەرزان» لە ناوچەی سنووری هەنگەژاڵی سەر بە شاری بانە بە تەقتی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار کرا.
بە پێی راپۆرتەکە، برینی ئەو کۆڵبەرە قووڵەو وناوبراو بۆ چارەسەری هەناردەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی بانە کراوە.

بە سەرچاوە وەرگرتن لە ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لەسەرەتای ساڵی نوێی زایینیتا ئێستا بە هەژمار کزدنی ئەم حاڵەتەوە 132 کۆڵبەر و کاسبکار بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان بریندار کراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان