چالاکێکی مافی ژنان لە کرماشان دەستبەسەر کرا

KMMK:
شەممە 22ی خەرمانانی 2720ی کوردی، چالاکوانێکی مافی ژنان بە ناوی «سارا بەرزگەر» بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکیک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران لە شاری کرماشانەوە دەستبەسەر کرا.

سارا بەرزگەر لە لایەن ناوەندە ئەمنی و ئێتلاعاتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری کرماشان دەستبەسەر کراوە و دوای دەستبەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوتەوە.

جێی ئاماژەیە کە تا ئێستا بنەماڵەکەی لە دۆخی تەندرووستی و شوێنی مانەوەی ناوبراو هیچ هەواڵێکیان نییە.
بە پێی داتاکانی ناوندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زایینییەوە تا ئێستا و بە هەژمار کردنی ئەو هاوڵاتییە 168 هاوڵاتی لە لایەن حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان