پیرانشار: دوو هاوڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران

KMMK:

شەممە 22ی خەرمانانی 2720ی کوردی، دوو هاوڵاتی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی” محەممەد نەبەردی” و “مەحموود قەنبەروەند” لە لایەن ئیتلاعاتی سپای کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

بە گوێرەی زانیارییەکان: دەستبەسەری محەممەد نەبەردی و مەحموود قەنبەروەند بە تۆمەتی “هاریکاری حیزبە کوردستانییەکان” ڕاگەیەندراوە.تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە زانیارییەکی ورد لە مەڕ شوێن و چارەنووسی ئەم دوو هاوڵاتییە بە دەستەوە نییە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هەژماری ئەم دوو حاڵەتەوە 167 کەس لە ڕۆژهەڵاتی کوردســتان لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان