دادگای تێهەڵچوونەوە سزای چوار چالاکوانی مەدەنی و سیاسی بە زیندان دەدات

KMMK:
یەکی خەرمانانی ۲۷۲۰ی کوردی، دانیشتنی دادگای تێهەڵچوونەوەی چوار چالاکوانی مەدەنی و سیاسی بە ناوەکانی شەهریار تەهماسبی، ئەرسەلان هیدایەتی، مستەفا باقری ئاشنا و سید ئەردەشیر مووسەوی بەڕێوەچوو.
ئەو چوار چالاکە مەدەنی و سیاسییە لە لقی ۱۸ی دادگای پێداچوونەوەی ئێران بە چوار مانگ زیندانی سزادران.

جێگای ئاماژەیە، کە ئەو چوار هاوڵاتییە ڕۆژی ۱۴ی پووشپەڕی ۲۷۱۸ لە چالاکیەکی هەماهەنگی ڕێکخراوی زانیاریی سوپای پاسداراندا دەستگیرکران و پاش دوو مانگ لە دەستبەسەرکردن لە دۆخی سەخت و زیندانی تاکەکەسی لە دێزڵاوای کرماشان بە کەفالەتی قورس لە زیندانی دیزڵ ئاباد ئازاد کران.
ئەو چوار کەس لە ماوەی لێپرسینەوەدا بەردەوام سووکایەتییان پێ کراوە و هەڕەشەیان لێ کراوە .
کۆماری ئیسلامی ئێران و دەزگا ئەمنیەکانی لە هەوڵی ڕاگرتنی ئەو چالاکوانانەن لە بەردەوام بوون لە چالاکیەکانیان و بەو شێوەیە دەخوازێت کۆمەڵگای کوردستان زیاتر سەرکوت کات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

جمعیت حقوق بشر کوردستان