شــنۆ: هاوڵاتییەک بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕاپێچی زیندان کـرا

KMMK:

ڕۆژی یەکشەممە دووی خەرمانانی ٢٧٢٠ی کوردی، هاوڵاتییەک بە نانیشانی” نادر زیایی فەڕ” خەڵکی گوندی مەلاعیسای سەر بە شاری شنۆ بۆ جێبەجێ کردنی حوکمی زیندانییەکەی ڕاپێچی زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری نەغەدە کـرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە ناوبڕاو بە تۆمەتی ” ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییە دژبەرەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر و لە لایەن دادگای حکوومەتەوە ٣ ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێنرا.

شیاوی باسە نادر زایایی فەڕ خەزەڵوەری ٢٧١٩ی کوردی، هاوکات لە گەڵ ناڕەزاییە گشتگیرەکانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کــرا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردسـتان