سەقز: خۆکوژی کچێکی ١٩ ساڵ تەمەن/سێهەمین حاڵەتی خۆکوژی لە حەوتوویەک

KMMK:

ڕۆژی هەینی ٣١ی گەلاوێژی٢٧٢٠ی کوردی، کچێکی ١٩ ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی سماقڵووـی سەر بە شاری سەقز کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە بۆنەی هەستیاربوون ڕووداوی خۆکوژی زۆر جار ناوی ئەو کەسەی دەست دەداتە خۆکوژی ئاشکرا ناکرێت و زۆر جاریش ئاماری خۆکوژی ئەم کەسانە ناگاتە هەواڵنێرییەکان.

شیاوی باسە لە ماوەی حەوتوویەکدا ئەمە سێیەمین ڕووداوی خۆکوژی لە شاری سەقزــ دایە. چەندد ڕۆژ پێش ژنێکی٢٠ساڵ و پیاوێکی ٤۵ ساڵ لە ڕێی خۆکوژییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنابوو.

جێی ئاماژەپێدانە هەژاری و بێکاری و کۆبوونەوەی خەڵک لە شارەکان و چۆڵ کردنی گوندەکان بە بۆنەی گرنگی پێنەدانی حکوومەت بە بەرهەمە خۆجێی و کشتووکاڵییەکان وای لێهاتووە زۆرینەی خەڵک ڕوو لە شارەکان بکەن و نەبوونی هەلی کار و هەڵاوسانی لە خشتەدەرچوو بووە بە بارێکی گران بە سەر کۆمەڵگای ئێران بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی، هەر بۆیە دیاردە نەخوازراوەکان ڕوو لە گەشەکردنن.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئەماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەسەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەم سێ حاڵەتەوە ٢۵ ژن و ٢٢ پیاو لە ڕێی خۆکوژییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان