ســنە: گیراوێکی تر لەسێدارە درا

KMMK:

سێشەممە 21ی گەلاوێژی 2720ی کوردی، زیندانییەکی دیکەی مەحکووم کراو بە ئێعدام لە زیندانی ناوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ســنە بە ناونیشانی “فایەق ئەحمەدی” ئێعدا کرا.
بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان حوکمی ئەم زیندانییە 39 ساڵ تەمەنە سەر لە بەیانی ڕۆژی سێشەممە لە لایەن ڕایەدارانی جێبەجێکاری حوکمەکانی سیستەمی قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێران لە زیندانی ناوەندی حکوومەت لە ســنە جێبەجێ کرا.
شیاوی باسە لە هەواڵی دوێنێی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گواستنەوەی ئەم زیندانییە بۆ ژووری تاکەکەسی بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدام هاتبووە بەر باس.
فایەق ئەحمادی لە ساڵی 2707ی کوردی، بە تۆمەتی کوشتنی یەکێک لە هاوڕێکانی خۆی لە تێهەڵچوونێکی سەرشەقام دەستبەسەر و لە لایەن سیستەمی قەزاییەوە بە ئێعدام مەحکوو کرا.
ناوبراو لە 13ی جۆزەردانی 2707ی کوردیەوە تا ئێستە لەو زیندانە زیندانی کرابوو.

جێی بیرهێنانەوەیە کە حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە نیسبەتی حەشێمەتەوە پلەی یەکەمی جیهانی لە ئێعدام کردنی هاوڵاتیانی خۆی هەیە کە لەم نێوە گەلی کورد زۆرترین قوربانی ئێعدام سیستەمی قەزایی ئەم حکوومەتە لە خۆدەگرێ.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بەم حاڵەتەوە 28 کەس لە هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن سیستەمی قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئێعدام کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان