دۆخی ناجێگری ژنێکی بەندکراوێکی سیاسی مانگرتوو و دەست بەسەر کردنی ژنێکی تر

KMMK:
١٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ی کوردی، بەندکراوی سیاسی «شاناز سادقی فەڕ» خەڵکی شاری ورمێ کە لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شارە دەستی دابووە مانگرتن لەدۆخێکی تەندروستی ناجێگردایە.

شایانی باسە کە شاناز سادقی فەڕ لە بڕواری ٩ی گەلاوێژی ئەمساڵدا دژ بە سەپاندنی سزای ١٥ ساڵ بەندکردن لەلایەن دادگەی کۆماری ئیسلامیەوە لەو شارە دەستی دابووە مانگرتن و بارودۆخی ناوبراو ناجێگر راگەیەندراوە.

شایانی باسە کە ناوبراو پاش گەڕانەوە لە باشوری کوردستان و پاش وەرگرتنی «ئەمان نامە» لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتیەکانەوە بە تۆمەتی ئەندام بون لە پارتی ئازادی کوردستان لەلایەن ئەم هێزەوە دەستبەسەر دەکرێت و سزای بەندکردنی بەسەردا دەسەپێندرێت.

هەروەها لە هەواڵێکی تردا، رۆژی چوار شەممە ٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ی کوردی کەسێکی تر بەناوی «سومەیە نەمەدماڵ» خەڵکی شاری بۆکان پاش گەڕانەوەی لە باشوری کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی دەست بەسەر دەکرێت.

شایانی باسە کە ناوبراو ئەندامی پارتی ئازادی کوردستان بووە و پاش گەڕانەوەی لە باشوری کوردستان بەمەرجێک کە «ئەمان نامە»ی لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە پێدراوە، لەلایەن ئەم هێزانەوە دەستبەسەر کراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان