خۆکوژی دوو کەس و کوژرانێک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

KMMK:

پێنجشەممە ٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ی کوردی، گەنجێکی ٣٠ ساڵ تەمەن بە ناوی سەیوان پاییزیان(بەڕێوەبەری فرۆشگەی پاییزیان) لە شاری مەریوان پارێزگەی سنە، لە لایەن کەسانێکی نەناسراوەوە کوژڕا.
لە لایەکی دیکەوە سەر لە بەیانی پێنجشەممە، کچێکی ١٦ ساڵ تەمەن بە ناو نیشانی ش.س خەڵکی ” بورهان ئاوا” بە هۆکاری نادیار پەتی بۆ خۆی هەڵخستووە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
هەروەها گەنجێکی ٢١ ساڵ تەمەن بە ناو نیشانی ” م ا” خەڵکی پیرانشار سەر بە پارێزگای ورمێ لە “هۆتێل ئوڕمیە” دەستی داوەتە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
شیاوی باسە کە بە هۆکاری قەیرانی ئابووری، بێ هیوایی بە ژیان، بێکاری و هەژاری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئاماری خۆکوژی و خۆکوشتن، ڕا لەگەل ڕا لە هەڵکشاندایە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مڕۆڤی کوردستان لە سەرەتایی ساڵی نوێی زایینیەوە تا ئێستە ٢١ ژن خۆیان کوشتوە یان کوژراون، بە هەژماری ئەم خۆکوژیەوە ڕێژەی ئەوان بە ٢٢ کەس گەیشتووە. هەروەها ١٨ پیاو لە ڕێی خۆکوژی و کوژرانەوە گیانی خۆیان لە دەس داوە. بەم شێوە بە هەژماری ئەم دو حاڵەتەوە ئەوڕۆ ڕێژەی ئەوان بە ٢٠ کەس گەیشتووە.

کۆمەڵەی مافی مڕۆڤی کوردستان