چالدێران: کۆلبەرێکی دیکە کوژڕا

kmmk:
هەینی ١٠ی گەڵاوێژی ٢٧٢٠ی کوردی، کۆلبەرێک بە ناو نیشانی ڕەزا پوور ئیسماعیل بە تەقەی راستەو خۆی هێزە چەکدارەکانی ئیران کوژرا.
ئەم کۆلبەرە بە تەقەی ڕاستەوخۆ و بە بێ هیچ چەشنە هۆشداری پێدانێکی پێشوەختە لە سنوری عەمو خانزادی چالدێران کراوەتە ئامانج.

ڕەزا پور ئیسماعیل خەڵکی گوندی ” خزرلوو”ـه و بە بۆنەی بێکاریەوە ناچار بوە کۆلبەری بکات.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەە تا ئێستە ٤٠ کۆڵبەر بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئیران و تورکیا کوژراون، بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە ڕێژەی کوژراوان بە ٤١ کەس گەیشتووە.
شیاوی باسە کە ٩٩ کۆڵبەریش لە سەرەتای ساڵی نوێی زایینیەوە تا ئیستا لە لایەن هێزە چەکداری و سنوورییەکانی ئیران و تورکیا بریندار بوون.

کۆمەڵەی مافی مڕۆڤی کوردستان