کوژرانی کۆڵبەرێکی خێزاندار لە بەرزاییەکانی نەوسوود

KMMK:

سەرلە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی گەلاوێژی‌٢٧٢٠ی کوردی، کۆڵبەرێک بەناوی ” وەزیر محەممەدی” ٢٩ ساڵ تەمەن، خێزاندار و خاوەنی منداڵێک و خەڵکی گوندی “حەشمەر” سەر بە سەلاسی و باوەجانس پارێزگای کرماشان بە هێرشی هێزە سنوورییەکانی حکوومەتی ئێران لە بەرزاییەکانی نەوسوود کوژرا.

بە گوێری هەواڵەکە؛ لە کاتێکدا گرووپێک کۆڵبەر لە بەرزاییەکانی ” ملەقەندی” ل شاری نەوسوود له ڕیشتندا بوون دەکەونە بۆسەی چەندد یەکەیەک لە هێزەکانی هەنگی سنوورییەوە و لە مەودای نێزیکەوە دەدرێنە بەر دەسڕێژ و بەم بۆنەوە ئەو کۆڵبەرە هەر لەوێ گیانی لە دەست دەدات.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بەم حاڵەتەوە ٤١ کۆڵبەر و کاسبکار لە لایەن هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران و هەندێجاریش تورکیاوە کوژراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان