شاباد: رەزا رەمەزانی قۆڵبەست و ئەشکەنجە کراوە

KMMK:

رۆژی سێ شەممە ۱۰ پووشپەڕی ۲۷۲۰ ـی کوردی، شارۆمەندێکی خەڵکی شابادی سەربەپارێزگای کرماشان بە ناوی «رەزا رەمەزانی» لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و راگوێزی شوێنێکی نادیار کراوە.
نوبار پاش قۆڵبەست کردنی ئازار و ئەشکەنجە دراوەو ناچار کراوە بە دانپێنای زۆرەملی. ئیتلاعاتی سپا هەڕەشەی سێدارەیان لێ کردووە.
بە پێی راپۆرتەکە؛ ئەو هێزەی لە لایەن سپاوە ناوبراویان بە تۆمەتی سووکایەتی بە پیرۆزییەکان دەسبەسەر کردووە.
جێگای باسە: رۆژی چوارشەمە ۱۱ پووشپەڕ «سەجاد مەلایری» داواکاری گشتی دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێران لە شاباد لە وتوووێژێک دا لەگەڵ هەواڵنێری میهری سەر بە حکوومت رایگەیاند کە؛ ” هێزە ئەمنییەکانی سپای پاسداران سەرکردەی تۆرێکی دژبە ئایینی ئیسلام کە هەوڵی بێڕێزی و پرووپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران بووە دسبەسەر کردووە.”
ناوبراو هەروەها گوتوویە کە چەند کەسی دیکەش پەیوەندیدار بەو کەیسە و بەهەمان شێوەتاوان دەسبەسەر کراون.
تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم راپۆرتە لە شوێنی راگرتن و چارەنووسی رەزا رەمەزانی زانیارییەک دەست نەکەوتووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان