ماکو؛ دەستبەسەر کردنی ٤ کەس و نادیار بوونی بارودۆخیان

KMMK:
چوارشەممە ٤ی پوشپەڕی ٢٧٢٠ی کوردی، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ئێران لە هێرش بۆ سەر گوندی دێم قشڵاقی ماکو چوار هاوڵاتیان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکان دەستبەسەر کردوە.
خالس پورمەحمود و محەمەد خەڵکی گوندی دێم قشڵاق و سەمەد و ئەردەشیر بروک میلان خەڵکی شاری ماکو کە لە گوندی دێم قشڵاق بوون، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار براون.
بە پێی وتەی شاهیدحاڵێک، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا لەکاتی دەستبەسەرکردنی خالس پورموحەمەدی ناوبراویان ئەشکەنجە کردووە و لێیان داوە.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە لە سەر بارودۆخی دەستبەسەر کراوان زانیاریی بەدەست نەکەوتوە و دیار نییە لە کام گرتووخانەن.

بە پێی زانیاریەکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینیەوە تا ئێستا ٦٩ هاوڵاتی و چالاکی سیاسی و کۆمەڵایەتی دەستبەسەر کراون و بە ئەژمار کردنی ئەم چوار کەسە ئەم رێژەیە بەرز بۆتەوە بۆ ٧٣ کەس.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان