یەکێکی تر لە ژینگەپارێزان گیانی لە دەست داوە/ رێژەی گیانبەختکراوان گەیشتە سێ کەس

KMMK:
یەکشەممە ۸ی پووشپەری ۲۷۲۰ی کوردی، بە هۆی کەوتنەوەی ئاگر لە دارستانەکانی بوزین و مرخێڵی پاوە سێ ژینگەپارێزی رۆژھەڵاتی کوردستان لە شاری پاوە و لە کاتی کوژاندەوەی ئاگردا گیانیان لە دەستدا.
یاسین کەریمی یەکێ لەو سێ چالاکە ژینگەپارێزانەیە کە لە کاتی کوژاندەوەی ئاگر و پاراستنی دارستانەکان گیانی بەخت کرد.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان پێشتر لەسەر گیان لەدەستدانی وتەبێژی ناوەندی ژیوای پاوە بەرێز «موختار خەندان» و ئەندامێکی تری ئەو ناوەندە مەدەنیە بەناوی «بەلال ئەمینی» خەڵکی پاوە زانیاری بڵاو کردبۆوە.بە گیان لەدەستدانی ئەو ژینگە پارێزە رێژەی گیانبەختکراوان بۆ سێ کەس بەرز بۆتەوە.
جێی ئاماژەیە کە “شەریف باجور و ئومید حسێن زاده” دوو چالاکی ژینگەپارێزی بوون کە ساڵی ۲۷۱۸ کوردی لە شاری مەریوان و بە کارەساتێکی هاوشێوە و لەکاتی کوژاندەوەی ئاگر و پاراستنی دارستانەکان گیانیان لەدەست دا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان