نەوسود؛ تەقەی هێزە سەربازیەکان برینداربوونی سێ کۆڵبەری لێکەوتەوە

KMMK:
شەممە ٨ی پوشپەڕی ٢٧٢٠ی کوردی، سێ کۆڵبەر لە نەوسود بە هۆی تەقەی هێزە سەربازیەکانی ئێران بریندار بوون. ئەم کۆڵبەرانە کەتونەتە بۆسەی هێزە سەربازیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و راستەوخۆ تەقەیان لێ کراوە.

ناسناوی ئەم سێ کۆڵبەرەی کە بریندار کراون بەم شێوەیە:
عارف خودادادی کوڕی وەلی و خەڵکی جوانڕۆ تەمەن ٤٨ ساڵان.
جەمیل عەبدی کوڕی حوسەین خەڵکی سەلاسی باوەجانی ٢٩ ساڵان.
تۆفێق رەستاد خەڵکی مەریوان.
جێگای ئاماژەیە کە هێزە سەربازی و سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆڵبەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەنە ئامانجی تەقەی راستەوخۆ و رۆژانە ئەم کۆڵبەرانە دەکوژن.

بە پێی زانیاریەکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەسەرەتای ئەمساڵی زاینیەوە تا ئێستا ٣٤ کۆڵبەر کوژراو و ٨٣ کۆڵبەریش بریندار بوون، بە ئەژمار کردنی ئەم سێ کۆڵبەرە رێژەی کۆڵبەرانی بریندار کراو دەگاتە ٨٦ کەس.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان