فەرانەک جەمشیدی چالاکی ژینگەپارێز دەسبەسەرکرا
KMMK:
یەکشەممە 8 پووشپەڕی 2720 کوردی، فەرانەک جەمشیدی چالاکی ژینگەپارێز و ئەندامی ڕێکخراوەی سەوزی کوردستان لە لایان هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ماڵی خۆی لە شاری سنە دەستبەسەر کرا.
بە پێی وتەکانی سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو، هێزەکانی ئیتلاعات دوای پشکنینی ناو ماڵ و دەستبەسەرداگرتن بەسەر کەلوپەلی تەیبەتی ناوبراو وەک کامپیوتێر و موبایل ئەویان دەسبەسەر و بۆ لێپێچینەوە ڕاگوێزی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەت لەو شارە کرد.
جێگای ئاماژەیە کە، فەرانەک جەمشیدی پێشتر لە پاییزی 2718 چەن جار لە لایان ئەو هێزانەوە بانگهێشت و لێپێچینەوەی لێکرابوو. ئاڕمین ئێسپێرلووس هاوژینی ئەو چالاکە ژینگەپارێزە پێشتر لە لایان هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەسبەسەر کراوە.
کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان