گەنجێکی ١٩ ساڵ تەمەن خۆی کوشت

KMMK:

دووشەممە ۵ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ی کوردی، گەنجێکی ١٩ ساڵ تەمەنی پیرانشاری دەستی داوەتە خۆکوژی و لە ئەنجامدا گیانی خۆی لە دەست داوە.

حاسڵ ئاڵتوون کوڕی جەلال ١٩ ساڵ تەمەن دوێنێ بە هۆکاری نادیار لە گوندی چیانە سەر بە شاری پیرانشار پەتی بۆ خۆی هەڵخستووە.
هێشتا هۆکاری خۆکوژی ئەم گەنجە ١٩ ساڵ تەمەنە ئاشکرا نەکراوە.
هەژاری، بێکاری و کێشەی کۆمەڵایەتی و بنەماڵەیی لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژی هاوڵاتییانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ١١ پیاو و ١٢ ژن خۆیان کوشتووە، بە هەژماری خۆکوژی ئەم گەنجەوە خۆکوژی پیاوان بوو بە ١٢ کەس و سەرجەم خوکوژیەکان بە ٢۴ کەس گەیشتووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان