شــنۆ: کوشتنی کۆڵبەرێک لە لایەن هێزە سنوورییەکانەوە

KMMK:

چوارشەممە ٣١ی گوڵانی ٢٧٢٠ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناونیشانی “سەفەر یل ئەفکەن” تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی “پووش ئاوا”ی سەر بە شاری شــنۆ بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گیانی لە دەست داوە.
بە گوێرەی هەواڵەکە: وردەکاری ڕووداوەکە بە تەواوی ئاشکرا نەکراوە و دواتر هەموو شتێک وەکوو خۆی ڕوون دەکرێتەوە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە بەم حاڵەتەوە تا ئێستە ۴٧ کۆڵبەر بریندار بووە و ١٨ کۆڵبەر کوژراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان