کوشتنی گەنجێکی ١٨ ساڵ تەمەن لە لایەن هێزەکانی حکوومەتی ئێران لە کرماشان

KMMK:

سێشەممە ٣٠ی گوڵانی ٢٧٢٠ی کوردی، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کرماشان، گەنجێکی تەمەن ١٨ سال بە ناوی بێهزاد ساڵحی کە گومانی ئەوەیان لێکردبوو شتوومەکی قاچاخی پێیە کردۆتە ئامانج و کوشتوویانە.

بە هۆی تەقەی هێزەکانی حکوومەتی ئێران ماشێنی ناوبراو وەرگەڕاوە و بێهزاد شۆفیری گەنجی ئەم ماشێنە تووشی برینی گران هاتووە و هەر لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی لە دەست داوە.
بێهزاد ساڵحی خەڵکی گوندی “شەش بی سەرەوە” سەر بە شاری ڕوانسەرە.

شیاوی باسه کە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە دەیان جار ماشێنی هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان کردۆتە ئامانج و تا ئێستە چەندد کەس بەم هۆیەوە کوژراون یان بریندار بوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان