گواستنەوەی هەدایەت عەبدوڵاپوور زیندانی سیاسی مەحکووم بە ئێعدام بۆ شوێنێکی نادیار

KMMK:

سەرلە بەیانی شەممە ٢٠ی گوڵانی ٢٧٢٠ی کوردی، هەدایەت عەبدوڵاپوور زیندانی سیاسی مەحکووم بە ئێعدام لە زیندانی ناوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستراوە.

بە گوێرەی هەواڵەکە: تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە و شێوازی گواستنەوەی و هەروەها دۆخی تەندرووستی ناوبراو هیچ چەشنە هەواڵێک بە دەستەوە نییە.

جێگای سەرنجە : هەدایەت عەبدوڵاپوور زیندانی خەڵکی شاری شــنۆ لە ڕێکەوتی ١٣ گەلاوێژی ٢٧١۶ی کوردی لە پێوەندی لە گەڵ تێکهەڵچوونی هێزەکانی سپای پاسداران لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردیێەکان لە گوندی “قەرە سقڵ” هاوڕێ لە گەڵ ۶ هاوڵاتی دیکە لە شاری شنۆ دەستبەسەر و پاش تێپەڕاندنی دوو مانگ ئەشکەنجە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لە ورمێ، لەم کەسانە دانپێدانانی زۆرە ملەیان وەرگرتووە و لە بەفرانباری هەمان ساڵ لە لقی یەکی دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامی لە ورمێ بە تۆمەتی “بەغی و ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکان” هەدایەت عەبدوڵاپوور بە ئێعدام مەحکووم کرا و پاش پەسەند کردنی دووپاتت حوکمی ناوبراو لە دادگای پێداچوونەوە پشتڕاست کرایەوە و پێی ڕاگەیەندرابوو.

شیاوی باسە کە: وێڕای هەبوونی بەڵگە لە هەمبەر حوکمی ئێعدامی ناوبراو ئەگەری ئەوەی کە ناوبراو بە شێوەی نهێنی و لە کورت ترین ماوە زۆرە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان