ڕاگەیاندنی هۆکاری گواستنەوەی زەینەب جەلالیان لە لایەن بەرپرسانی قەزایی حکوومەتی کۆماری ئیسلامێ ئێران ـەوە

:KMMK

ڕۆژێ شەممە ٢٠ی گوڵانی ٢٧٢٠ی کوردی، لە لایەن بەرپرسانی قەزایی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەو لە شاری خۆی ڕاگەیەندرا کە هۆکاری گواستنەوەی زەینەب جەلالیان، تووشبوونی ناوبراو بە ڤایرۆسی کورۆنا بووە.

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: پاش بڵاو بوونەوەی هەواڵی ڕاگواستنی زەینەب جەلالیان لە زیندانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە خۆی بۆ قرچەکی وەرامین، بنەماڵەکەی بە دواداچوون و سەردانی ناوەندە قەزاییەکانیان لە خۆی کرد بۆ ئەوەی هۆکاری ڕاگواستنی بزانن، تا ئەوەی پێیان ڕاگەیاندن کە بە هۆی تووشبوونی ناوبراو بە ڤایرۆسی کورۆنا دەستیان داوەتە ڕاکواستنی.

بە پێی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵگری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: پاساوی بەرپرسانی قەزایی بۆ گواستنەوەی زەینەب جەلالیان، نەبوونی پێداویستی و کەلوپەلی پزیشکی بۆ پاراستنی ناوبراو لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە خۆی ڕاگەیەندراوە.

زەینەب جەلالیان زیندانی سیاسی کورد خەڵکی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژی ٨ی گوڵانی ٢٧٢٠ی کوردی بە بێ هۆکار و پێ ڕاگەیاندنی پێشوەختە لە زیندانی شوێنی ژیانی لە خۆی ڕاگوێزراوە و لە ڕۆژی ١۶ی گوڵان بەرپرسانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایانگەیاند کە ناوبراویان بۆ زیندانی حکوومەت لە قرچەکی وەرامی ڕاگواستووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان