ئەفشین حوسێن پەناهی بەمەرج ئازاد کرا


KMMK:

ڕۆژی یەکشەممە ٧ی بانەمەڕێ ٢٧٢٠ی کوردی ئەفشین حوسێن پەناهی چالاکی مەدنی و بەندکراوی سیاسی دوای تێپەڕاندنی ماوەی نزیک بە ٣ ساڵ بەندکران، بەمەرج لە بەندیخانەی سنە ئازاد کرا.

ناوبراو کۆتایی مانگی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی مەرەخەسی پیدرابوو.

ئەفشین حوسێن پەناهی، بەندکراوی سیاسیی کورد، ئەزموونی هاوکاریی لەگەڵ ناوەندە ژینگەپارێزییەکان هەیە و یەکێک لە چالاکانی مەدەنیی کورد لە شاری دێولانە. ناوبراو مانگی خەزەڵوەری ٩٦ لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشەوە بە تاوانی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی نەورۆز و هاوکاریی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییە دژبەرەکانی حکوومەتی ئێران حوکمی ٨ ساڵ و نیو بەندکرانی بەسەردا سەپا. ٦ ساڵی ئەو حوکمە بە پێی یاسای کۆکردنەوەی حوکمەکان دەبوو جێبەجێ بکرێت.

ئەفشین پێشتر لە ڕێکەوتی ٥ی پووشپەڕی ٩٦، پاش ٣ ڕۆژ لە بە دیلگیرانی ڕامین حوسێن پەناهی، دەستبەسەر کرابوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان