دەربڕینی ناڕەزایەتی ومانگرتنی خوێندکاران، مامۆستایان،کارمەندان وکرێکاران لە ئیلام، پاوە،بێستوون ومەشهەد

دەربڕینی ناڕەزایەتی ومانگرتنی خوێندکاران، مامۆستایان،کارمەندان وکرێکاران لە ئیلام، پاوە،بێستوون ومەشهەد

بەپێی ڕاپۆڕتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممۆ ٦ی پوشپەڕی۹٥، کۆمەڵێک لە خۆێندکارانی پلەی ماستەری جیهادی زانکۆیی یەکەی ئیلام دژبە بێسەروبەرەیی ونەبوونی پرۆگرامی بژاردەی یەکەی نیوەی دویەمی ساڵ وبوونی کێشەی پێوەندی گرتن بەماڵپەڕی ناونووسی لە ناوخۆی زانکۆکەدا کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان پێک هێنا.ئەم کۆبوونەوەیە لە شەقامی ۳٤مەتری بەڕێوەچوو. ناڕازییان دەیان کوت،سەرەڕای ئەو تێچووە قورسەی لەلایەن زانکۆوە لێمان وەردەگیردرێ خزمەتگوزاری فێرکاری لەئاستێکی نزمدا پێڕەو دەکرێ. هەروەها سەرلەبەیانی یەکشەممۆ٦ی پوشپەڕی۹٥ گروپێک کارمەندانی گرێبەست دیاری کراو ڕێخراوەی بەناو جیهادی کشت وکاڵی ئیلام لە ناڕەزایەتی دژبە نەدانی موچەی جۆزەردان ومافی تەئمینی ٤مانگە لە شوێنگەی دایرەکە لە شەقامی حەیدەری کۆبوونەوە وخوازیاری وەرگرتنی داواکارییە وەپاش کەوتووەکانیان بوون.

هەرئەو ڕۆژە گروپێک لەکارمەندانی نافەرمی(قراردادی=گرێبەستی کورت ماوە)ئیدارەی خزمەتگوزاری دەرمانی شاری پاوە، لە ناڕەزایەتی دژبە نەدانی موچەی دومانگی گوڵان وجۆزەردان، لەشوێنگەی ئەو ئیدارەیە هەڵکەوتە لەشەقامی ئیڕشادکۆبوونەوەی ناڕەزامەندییان دەربڕی وخوازیاری مووچەی پێنەدراوی خۆیان بوون. سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممۆ ٦ی پوشپەڕ بەهۆی کزبوونی باری بەرهەمهێنان وبێکاری لە کومپانیای شیرەمەنی بێستوون، ئەم کومپانییە دەستی دایە وەدەرنانی تاقمێک لە ئەندامەکانی ،هەربۆیە ئەم گرووپە دەستیان دایە دەربڕینی ناڕەزایەتی دژبەو پێشهاتە و ڕوون بوونەوەی دۆخی کارییان ،لەشوێنگەی کومپانییەکە لە بێستوون کۆبوونەوەو خوازیاری گەڕانەوە بۆسەرکارو دەرکەوتنی چارەنووس ودۆخی پیشەیی خۆیان بوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان