سەرپێڵ زەهاو/ برینداربوونی هاوڵاتییەک بە هۆی تەقینەوەی هاوەن

KMMK:

ڕۆژی شەممە ۲۴ی ڕەشەممەی ۲۷۱۹ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی “کەیوان ئەعزەمی” تەمەن ۳۷ ساڵ خەڵکی گوندی کلێنەی سەر بە سەرپێڵ زەهاو لە پارێزگای کرماشان بە هۆی تەقینەوەی هاوەن گیانی لە دەستدا.

بە گوێرەی هەواڵەکە ناوبراو دەسپێک بە هۆی تەقینەوەی ئەم هاوەنە کە پاشماوەی شەڕی هەشت ساڵەی ئێران ــ عێراق بوو بە گرانی بریندار دەبێ و بە هۆی گرانی برینەکەیەوە ڕۆژی دواتر ۲۵ی ڕەشەمە گیانی لە دەست دا.

شیاوی باسە؛ کۆماری ئیسلامی وێڕای ئەوەی شەڕی ئێران و عێراق پتر لە سی ساڵە کۆتایی پێ هاتووە و پێشتریش ڕایگەیاندووە کە هەموو ناوچە سنوورییەکان لە مین و دیکەی تەقەمەنیەکانی شەڕی ئەو دوو وڵاتە خاوێن کراوەتەوە بەڵام هەر جارەو کارەساتێکی مرۆیی یان دیکەی گیان لەبارانی لێدەکەوێتەوە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ۳ هاوڵاتی بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون و هاوڵاتییەکیش کوژراوە و بەم دواین ڕووداوەیشەوە ۲ هاوڵاتی ڕۆژهەڵاتی کوژراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان